ئۆتۆمبێلێک له ده‌ره‌وه‌ی کونسڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ته‌قێته‌وه له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که به شارێکیئ ئارام داده‌نرێت له ڕووی ئاسایشیه‌وه.
ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕوودانی ته‌قه‌کردن هه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر زیانی گیانی نه‌دراوه، به‌ڵام له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا باس له هه‌بوونی بریندار ده‌کرێت
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له زاری کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مریکاییه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت ده‌ڵێت هیچ یه‌کێک له کارمه‌ندانی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها پاسه‌وانه‌کانیش نه‌کوژراون و برینداریش نه‌بوون.
یه‌کێک له نوسه‌ره‌کانی که‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا نوسیویه ئۆتۆمبێله‌که به‌ره‌و کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا ده‌چوو له کاتێکدا پاسه‌وانه‌کان ته‌قه‌یان لێکردووه و هێرشبه‌ره خۆکوژهکهشئۆتۆمبێلهکهی ته‌قاندۆته‌وه.
هاوکات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشه بۆمبیانهی شوێنه گشتیه‌کان و جه‌نگاوه‌رانی سوننه‌ی سه‌ر به حکومه‌ت ده‌که‌نه ئامانج بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 29که‌س له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شه‌قامێکی بازرگانی گه‌ڕه‌کی به‌غداد جه‌دیده و بازاڕێکیش له ناوچه‌ی دۆره و چایخانه‌یه‌کیش له باشوری پایته‌خت و چه‌ند هێرشێکی تریش بێ له کوژرانی29 که‌س ده‌یان که‌سی تریش بریندارن.
پۆلیس ده‌ڵێت بۆمبێکیش له نزیک ده‌سته‌یه‌کی چاودێری ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه .
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که‌ی هه‌ولێر و توندوتیژیه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌غدا ڕانه‌گه‌یاندووه.