توندڕه‌وانی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییان ڕاگه‌یاندووه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌ی کراوه له نێوان ئێران و زلهێزه‌کانی جیهاندا و ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ودایه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا بووه و بۆ ئێرانیش کاره‌ساته.
حوسه‌ین شه‌ریعه‌تمه‌داری، ڕاوێژکاری ڕابه‌ری باڵای ئێران و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی که‌یهان به ئاژانسی ده‌نگ و باسی فارس که ئاژانسێکی نیمچه فه‌رمی وڵاته‌که‌یه گوتووه که "ئێران ئه‌سپه ئاماده‌که‌ی بۆ پێشبڕکێ گۆڕیوه‌ته‌وه به جڵه‌وێکی ناڕێـک و پێک."
مه‌هدی موحه‌مه‌د، شیکه‌ره‌وه‌ی کۆنه‌پارێز له ئاماژه‌یه‌کدا به دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه کاره‌ساتێک له فۆردۆ هاتۆته ئاراوه.
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌کانی توندڕه‌وانی ئێرانی به‌شێکن له شێوازی دژایه‌تی توندڕه‌وانی ئێرانی به‌رامبه‌ر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی میانڕه‌وی ئێرانی که په‌یمانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێرانی داوه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهاندا.
هاوکات ده‌مڕاستی حکومه‌تی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران "هه‌نگاوێکه به ئاڕاسته‌یه‌کی ئێجگار ئێجگار ترسناکدا."
مارک ڕیجیف، ده‌مڕاستی حکومه‌تی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی دوێنێ پێنج شه‌ممه له نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا هاتۆته ئاراوه " ڕه‌وایی دانه به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و هه‌روه‌هاش به مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی."
ئیسرائیل زۆر به توندی دژی دانوستاندنه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌م ڕێکه‌وتنه وه‌ستاوه‌ته‌وه و دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل گوتوویه‌تی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی هاتونه‌ته ئاراوه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆسه‌ر مانه‌وه‌ی ئیسرائیل.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی هاوههڵوێستیهکی به‌هێزیان له نێواندایه دژی ئه‌م سه‌ودا ناوکیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کراوه.