کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی و چالاکوانان ده‌ڵێن توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان کردووه به شه‌ڕی ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کانی ناو ئۆردوگایه‌کی په‌نابه‌ران له دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا و توانیویشیانه پێشڕه‌وی بکه‌ن له ناو ئۆردوگاکه‌دا.
توندڕه‌وان ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌لاماری ئۆردوگای یه‌رموکیان داوه.
هه‌تا ئێستا توندڕه‌وان هێنده له شاری دیمه‌شق نزیک نه‌بوونه‌ته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا که گه‌یشتونه‌ته ناو ئه‌م ئۆردوگایه‌ی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی.
خالد عه‌بدولمه‌جید، کاربه‌ده‌ستی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نیوه‌ی ئۆردوگاکه‌دا.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێکی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا باسی له پێشڕه‌ویه‌کان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردووه له‌و ئۆردوگایه‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی ئۆردوگای یه‌رموک ده‌ڵێن توندڕه‌وان شه‌ڕی ڕێکخراوی ئه‌کناف بهیتولمهقدسی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌که‌ن.