لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات بڕیارێـک په‌سه‌ند بکات بۆ پاراستنی که‌مینه ئاینی و نهژادیـیهکانی له زێدی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دووچاری ڕیشه‌کێشکردن بوونه‌ته‌وه ، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌سـتی داعش.
فابیۆس ده‌شڵێت بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـرۆژه بڕیاره‌که ئاماده ده‌کات به شێوه‌یه‌ک سنوورێـک بۆ ئه‌م حاڵه‌ته دابنرێت.
هه‌روه‌ها که‌یسی ئه‌و تاوانانه‌ی داعش له به‌رامبه‌ر که‌مینه‌کان کردوونی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بکرێن. پاشان به‌رنامه دابنرێن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌مینه مه‌سیحی و ئێزدیـیه‌کان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و سه‌لامه‌تی ژیان و باروگوزهرانیشیان مسۆگه‌ر بکرێن.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی ئاماره‌کان ژماره‌ی دانیشـتوانی مه‌سیحی له عێراق له سـاڵی 1987 نزیکه‌ی 1.4 ملیۆن که‌س بووه، به‌ڵام له ئێسـتادا مه‌زه‌نده ده‌کرێت ته‌نها 400 هه‌زاریان له وڵاته‌که‌دا مابنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نائارامیـیه‌کان و ئاواره‌بوون و کۆچکردن بۆ وڵاتان. له مانگی دوو نزیکه‌ی 220 ئاشوری دانیشتووی ناوچه‌ی حه‌سه‌که‌ی سوریا له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفاندران.