هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتیکردووه به بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له ناو شاری تکریت له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق که به فه‌رمی داوای پشـتیوانی هێزی ئاسمانی له ئه‌مه‌ریکا کرد.
کۆلۆنێل ستیڤ وارن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت قایل‌بوون به یارمه‌تیدانی هێزه عێراقیـیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بووه‌وه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی ئێران به‌ره‌کانی شه‌ڕی تکریتی جێهێشـتووه و عێراقیـیه‌کان ته‌نها بۆخۆیان نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌که داده‌ڕێژن و سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه جه‌نه‌ڕاڵ جێمس تێری فه‌رمانده له هێزی هاوپه‌یمانان گوتی هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی ده‌یکه‌ن بۆ وێرانکردنی شوێنه‌کانی داعشه به وردی تاوه‌کو که‌مترین زیانی گیانی عێراقیـیه‌کانی لێبکه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها که‌مترین زیانیش به ژێرخانی شاره‌که.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی تکریت له 2 ی مانگی سـێـیه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد، به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕاگیرا به‌هۆی وه‌کو کاربه‌ده‌سـتانی له‌شکری عێراق ده‌ڵێن زۆری ژماره‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه له شاره‌که‌دا چێندراون له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌کی زۆری سێرگر.
ئێرانیـیه‌کان له هه‌موو جارێـک زیاتر باسیان له ڕۆڵی خۆیان له شه‌ڕی تکریتدا ده‌کرد، ئه‌مه‌ش وه‌های کرد هاوپه‌یمانان خۆیان به دور له‌م شه‌ڕه ڕابگرن و چه‌ندان جار ڕایانگه‌یاند به هیچ شێوه‌یه‌ک له شه‌ڕی داعش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناکه‌ن.