له‌شکری تورکیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی کورد چه‌ند هێرشێـکی جودایان له دژی یه‌که‌کانی له‌شکر ئه‌نجامداوه که له نزیک سنووری عێراقه‌وه جێگیرن. ده‌شڵێت سه‌ربازه‌کانی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌ی له‌شـکری تورکیا که ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، نووسراوه به خومپاره هێرش کراوه‌ته سه‌ر یه‌که‌کانی له پارێزگای هه‌کاری و تۆپـخانه‌ی له‌شـکریش ئه‌و شوێنانه‌ی کردووه‌ته ئامانج که خۆمپارهکانی لێ هه‌ڵدرابوون.
هه‌روه‌ها له‌شکری تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی سه‌ربازان له شـارۆچکه‌ی ئۆره‌ماری هه‌کاری ته‌قه‌یان کردووه‌ته‌وه کاتێـک به دۆشکه ته‌قه‌یان لێکرابوو.
به‌یانـنامه‌که هیچ باسی له زیانه‌کان نه‌کرد.