ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکیا ده‌ڵێت یاریده‌ده‌رێـکی پـرۆفیسۆر له زانکۆی حاجهتهپهی ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌خت داوای له حکومه‌ت کردووه یارمه‌تی بده‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ کوڕی که په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه له سوریا و عێراق.
ڕۆژنامه‌که له ژماره‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ته‌نها ناوی یاریده‌ده‌ری پـرۆفیسۆرهکهی به (Dr. M. Sefik I.) هێناوه و نووسیویه‌تی یه‌که‌م جار کوڕه گه‌وره‌که‌ی ڕۆیشتووه که خوێندکاری کۆلێژی ددان بووه هه‌ر له‌و زانکۆیه‌ی باوکی تیایدا کارده‌کات. له 10 ی مانگی سێ نامه‌یه‌کی بۆ که‌سوکاره‌که‌ی ناردووه و تیایدا داوای لێکردوون دوعا و نزای بۆ بکه‌ن به‌ر له‌وه‌ی خاکی تورکیا جێبهێڵێت.
پاشان یارمه‌تی هه‌ردوو برا دووانه‌که‌ی داوه ئه‌وانیش به‌ره‌و سوریا بـڕۆن. ده‌ڵێن ئه‌م دووانه‌یان ته‌منیان 16 سـاڵه.
ده‌زگای موخابه‌راتی تورکیا که به (میت) ناسراوه به باوک و دایکی ئه‌م سێ برایه‌ی گوتووه پـێده‌چێت سه‌ره‌تا بۆ سوریا ڕۆیشتبن و پاشان بۆ عێراق په‌ڕیونه‌ته‌وه.
باوکیان ئێسـتا داوا له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیر و هه‌روه‌ها میت ده‌کات یارمه‌تی بده‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی کوڕه‌کانی. گوتوشیه‌تی " کوڕه‌کانمان فێرکرد بـبن به مرۆڤ. نازانین چۆن به‌مه گه‌یشـتن."
به‌پـێی ڕۆژنامه‌که زیاتر له 2300 تورک په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه له عێراق و سوریا.