سه‌رۆک وه‌زیری تونس ئه‌لحه‌بیب ئه‌لسید ده‌ڵێت یه‌کێک له هێرشبه‌رانی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ ئه‌وی دۆینی چوارشه‌ممه گه‌شتیارانی بیانیان کردبووه ئامانج، له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که‌یه‌وه ناسراوبووه به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ هیج کۆمه‌ڵێکی توندڕه‌و نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ بووه مایه‌ی کوژرانی 23 که‌س و برینداربوونی 50 که‌سی تر و هه‌روه‌ها مه‌ترسی بۆ سه‌ر دیموکراسی و که‌رتی گه‌شتیاری وڵاته‌که. هێرشه‌که به خراپـترین هێرش دادنرێت که له ماوه‌ی چه‌ندان سـاڵی ڕابردوو کرابێته سه‌ر گه‌شـتیاران له تونس.
ڕۆژی ثێنچشهممه ژماره‌یه‌کی زۆری پۆلیس و هێزی ئاسایشی تونس به شاره گه‌وره‌کانی وڵاته‌که بڵاوبوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه بۆ کردنه دوو له هێرشبه‌ران له شوێنی هێرشه‌که کوژران به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گه‌ڕێن به‌دوای دوو یان سێ که‌سی تردا که له‌و باوڕه‌دان ده‌ستیان له هێرهشهکهدا هه‌بووبێت.
سه‌عید عایدی وه‌زیری ته‌ندروستی تونس به ئه‌سۆشیه‌یتد پریسی ڕاگه‌یاند ژماره‌ی کوژراوه‌کان له هێرشه‌که‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ره‌و 23 که‌س به‌رزبۆته‌وه که 18 که‌سیان گه‌شتیاری بیانین و 5 که‌سیان تونسین.