ستیفن هاربه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری که‌نه‌دا ده‌ڵێت هه‌فته‌ی داهاتوو حکومه‌ته‌که‌ی داوا له په‌رله‌مان ده‌کات ماوه‌ی ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌که‌ی له دژی داعش له عێراق درێژبکاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی له کۆتایی مانگی سێ ته‌واو بـبێت.
به‌ڕێز هاربه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری تۆرۆنتۆ ئه‌مه‌ی بۆ په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی داواش ده‌کات ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌که فراوانتربکرێت.
پاشان ئاماژه‌ی بۆ سوریا کرد و گوتی به‌پـێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پـێشـتر له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به حکومه‌ته‌که‌ی دراوه، ده‌کرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ره‌و سوریاش بڕۆین که هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێسـتا ئه‌و کاره‌یان نه‌کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی پـێشـنیار ده‌کات له سوریاش ڕۆڵیان له شه‌ڕی دژی داعش هه‌بێت و ورده‌کاری داوا و پـێشـنیاری حکومه‌ته‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشکراده‌کرێن.
چاوهڕواندهکرێت به سانایی داوا و پـێشـنیاره‌کانی حکومه‌تی به‌ڕێز هاربه‌ر له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێن، به‌و پـێیه‌ی پارته‌که‌ی (پارتی کۆنه‌پارێز) زۆرینه‌ن له په‌رله‌ماندا.
له ئێسـتادا که‌نه‌دا 69 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـێشـمهرگهن که له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقن. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به هه‌ڵه سه‌ربازێـکی که‌نه‌دا به گولـله‌ی پـێشـمه‌رگه گیانی له‌ده‌سـتدا.
هه‌روه‌ها که‌نه‌دا به‌شداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی سه‌ر داعش له عێراقدا ده‌کات به 6 فڕۆکه‌ی جۆری CF-18 و 2 فڕۆکه‌ی دیده‌وانی و فڕۆکه‌یه‌کی دابینکردنی سووته‌مه‌نی و فڕۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ 600 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسـمانی که له وڵاتی کوه‌یت جێـگیرکراون. که‌نه‌دا له سـاڵی ڕابردووه‌وه له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی دژی داعش له عێراقدا ده‌کات.