ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به چه‌کی کلاشینکۆفه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر په‌رله‌مان تونس و مۆزه‌خانه‌یه‌کی نزیکی و به‌پـێی ڕاگه‌یاندنێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته 8 که‌س کوژراون که حه‌وتیان گه‌شتیاری بیانین.
پـێده‌چێت مۆزخانه‌ی بـباردۆ ئامانجی سه‌ره‌کی هێرشبه‌ره‌کان بووبێت که یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی ڕۆژانه به سه‌دان گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌که‌ن، ده‌ڵێن له ئه‌مڕۆدا به لایه‌نی که‌م 10 پاسی گه‌شـتیاری له به‌رده‌میدا وه‌سـتابوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تونس ده‌ڵێت 8 برینداری بیانیش گه‌یشـتوونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کان. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پـۆڵندا ده‌ڵێت 3 له برینداره‌کان پـۆڵهندین.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشـتا هێزه‌کانی ئاسایش ناوچه‌که‌یان گه‌مارۆ داوه و مه‌زه‌نده ده‌کرێت به لایه‌نی که‌م دوو هێرشبه‌ر بن و چه‌ند که‌سێـکیان به بارمته گرتبێت.
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی تونس ده‌ڵێت سه‌رۆک باجی قائید ئه‌لسه‌بسی وتارێـک له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌که پـێشـکه‌ش ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی تونس ده‌ڵێت به‌پـێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌سی تونسی په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه.