وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته لهشـکریـیهیان هه‌ڵپه‌ساردووه که بۆ ڕزگارکردنی شاری تکریت له داعش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه دهسـتیانپـێـکردووه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو خه‌ڵکی سیڤیل بتوانن شاره‌که چۆڵ بکه‌ن و جاده و شه‌قامه‌کان له بۆمبی چێنراو پاکبکه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د سالم ئهلغهبـبان ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له شـاری سامه‌ڕای باشوری تکریت ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هێزه عێراقیـیه‌کان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌دا به ته‌واوی زاڵن، بۆیه خۆیان کاتی گونجاو بۆ هێرشکردنه سه‌ر دوژمن ده‌سـتنیشـان ده‌که‌ن و ناوچه‌کان ڕزگارده‌که‌ن.
پاشان پـرسیاری لێ‌کرا له باره‌ی داوای فه‌ریق ڕوکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ پشـتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی ڕزگارکردنی تکریت، ئهلغهبـبان گوتی حکومه‌تی عێراق پـێشوازی له هه‌موو هه‌وڵێـکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات که ده‌درێت بۆ پاڵپشـتیکردنی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش.
هاوکات دوو کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ی عێراق داوای پشتیوانی زیاتری هێزی ئاسـمانیـیان بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی تکریت کردووه.
فه‌ریق ڕوکن ئیبراهیم ئه‌للامی ئه‌مینداری گشـتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه" پـێویسمان به پاڵپشـتی هێزی ئاسـمانیـیه له هه‌رچ وڵاتێـک که بتوانێت کارمان له‌گه‌ڵدا بکات له دژی داعش." به‌ڵام نه‌یگوت ئایا مه‌به‌ستی وڵاتانی هاوپه‌یمانانه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا یان ئێران.
هه‌روه‌ها ڕافد ئه‌لجبوری گوته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌ویش به ڕۆیته‌رزی گوتووه " پـێویسـتمان به پاڵپشـتی زیاتری هێزی ئاسـمانیـیه بۆ هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان."
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌ی چوار هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی تکریت ڕاوه‌سـتاوه که له 2 مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیپێـکردووه، ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی زۆری بۆمبی چێنراو و سێره‌گر له به‌رده‌م پـێشڕه‌وی هێزه‌کاندایه.