حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌کی کیمیاییان به‌کارهێناوه دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ڵێت له یه‌کێک له هێرشه خۆکوژیه‌کانی مانگی یه‌کدا له باکوری عێراق ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گازی کلۆرین ی به‌کارهێناوه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هاتووه له تاقیکردنه‌وه لابۆریهکاندا مه‌تریاڵی کلۆرین دۆزراوه‌ته‌وه له‌و نمونانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا وه‌رگیراون له‌سه‌ر ڕێگای نێوان شاری موسڵ و سنوری سوریا.
له مانگی 6 ی ڕابردووه‌وه شاری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
گومان هه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کلۆرینی له هێرشه‌کانی پێشویدا به‌کارهێنابێت له عێراق و له سوریاشدا.