سیناتۆرێـکی ناوداری ئه‌مه‌ریکا هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی کۆمه‌کی وڵاته‌که‌ی بۆ هێزه عێراقیـیه‌کان ده‌کات ئه‌گه‌ربێت و مافه‌کانی مرۆڤ پـێشـێل بکه‌ن و تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ی ئه‌مه‌ریکایی ڕاپۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا له زاری کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکاوه ده‌ڵێت زانیاری هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن هه‌ندێـک له‌و یه‌که سه‌ربازیـیانه‌ی عێراق که ئه‌مه‌ریکا مه‌شق و ڕاهێنانی پـێـکردوون تاوانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌سـتدرێژی سێکسی و کوشتنی دیلیان ئه‌نجامداوه به هاوشێوه‌ی داعش.
سیناتۆر پاتریک لێهی له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و به به‌ڵگه‌وه ئه‌و تاوانانه بسه‌لمێنرێن که له لایه‌ن هێزه عێراقیـیه‌کانه‌وه تاوانی له‌و جۆره کراون، ئه‌وا به‌پـێی یاسا نابێت ئه‌و هێزانه یارمه‌تی و کۆمه‌کیان پـێشـکه‌ش بکرێت.
ده‌شڵێت بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریـیانه ڕاستبن، له‌سه‌ر شانی حکومه‌تی عێراقه به‌رپـرسانی ئه‌و تاوانانه سزابدات و هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق لێـکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بکات و سزای تاوانکاران بدات به‌پـێی یاسا ئه‌گه‌ر هه‌بوون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه پـێشـتر یارمه‌تیدانی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی عێراقیان بڕیوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری باوهڕپـێـکراودا.