ڕێبوار ته‌ها: پـێشمه‌رگه‌ له‌ حاڵه‌تی به‌رگری بۆ حاڵه‌تی هێرشبردن چووه‌ و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ هێرشی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر داعش کرد له‌ ناوچه‌کانی باشوری شاری که‌رکوک و توانیویانه‌ داعش بشکێنن و پـێشـڕه‌ویی باش بکه‌ن.

ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی که‌رکوک له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ ئێسـتادا هیچ ئه‌و مه‌ترسیـیه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌ماوه‌ و چه‌کداره‌کانی ئه‌و گرووپه‌ به‌ ته‌واوی شڵه‌ژاون و شکاون.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزی پـێشـمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتوو بووه‌ به‌وه‌ی له‌ حاڵه‌تی به‌رگریـیه‌وه‌ به‌ره‌و حاڵه‌تی هێرشبردن ڕۆیشتووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ڕێبوار ته‌ها