جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی عێراق ده‌کات، هاوکاتی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌که‌ی هێزه عێراقیـیه‌کان بۆ ڕزگارکردنی شاری تکریت له داعش چووه‌ته ڕۆژی ههشتهمیـیهوه.
جه‌نه‌ڕاڵ دێـمپـسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فڕۆکه‌یه‌کی جۆری C-17 ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و چاوهڕواندهکرێت له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراق کۆبـبێته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و چۆنێتی هاوکاریکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش جه‌نه‌ڕاڵ دێمپـسی سه‌ردانی که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری فه‌ڕه‌نسایی شارل دیگولی کرد که له ئاوی که‌نداودایه و به‌شـداری شه‌ڕی دژی داعش ده‌کات.
دێمپـسی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی گوتی زیادکردنی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان ڕێگه چاره نیـیه و به‌ڵکو ڕه‌نگه مه‌ترسیـیه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل زیاتر بکات و به قازانجی پـرۆپاگه‌نده‌ی داعش بشکێته‌وه. گوتی بۆیه پـێویسته زانیاری ورد له‌سه‌ر شوێنه‌کانی داعش کۆبکرێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بکرێنه ئامانجی فڕۆکه‌کان.
جه‌نه‌ڕاڵ دێمپـسی که له پاڵ جه‌نه‌ڕاڵ بیار دێ فیلێ هاوتا فه‌ڕه‌نسیـیه‌که‌ی لێدوانی ده‌دا، گوتیشی به پـێویستی نابینێت ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌که‌ی له عێراقدا زیاتربکرێت که له ئێستادا نزیکه‌ی 2600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی له عێرقدان بۆ ئه‌رکی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری له‌شکری.