هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆش هه‌ینی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پێشده‌چێت بگه‌نه ده‌وروبه‌ری شاری تکریت که له ژێر کۆنترۆڵی توندڕه‌واندایه.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچونانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پاش ڕووخاندن و وێرانکردنی شوێنه‌وارێکی مێژوویی بووه‌وه له ناوچه‌که‌دا.
شه‌ڕه‌کان بۆ ڕزگارکردنی شاری تکریت وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره لێی ده‌ڕوانرێت بۆ هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق و هه‌روه‌هاش میلیشیا شیعه‌کانی شان به شانی له‌شکری عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ڕائد ئه‌لجبوری، پارێزگاری تکریت ده‌ڵێت وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه عێراقیه‌کان بگه‌نه تکریت.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ئه‌لجبوری گوتوویه‌تی هێشتا سه‌ربازه‌کان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه فڕۆکه‌خانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی تکریت، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان باسیان له‌وه کردبوو هێزه عێراقیه‌کان گه‌یشتونه‌ته فڕۆکه‌خانه‌که.
له‌وه‌تای مانگی شه‌شی ساڵی پاره‌وه شاری تکریت له‌ژێر ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه.