کاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌و به‌رنوسه ئاسایشیه‌ی تورکیا که مافه‌کانی هێزی پۆلیس زیاد ده‌کات بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک و هه‌روه‌هاش بۆ پشکنین و ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵک.
تۆماس میلیا جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌شی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و کار،ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی ئه‌م به‌رنوسی یاسایه‌ی له په‌رله‌مانی تورکیادا وتووێژی له‌سه‌ر کراوه ده‌شێت ببێته مایه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌روه‌هاش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه ئاشتیانه‌کان له وڵاته‌که‌دا.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له ئانکه‌ره به‌ڕێز میلیا نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه و داگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن 80 که‌س ڕووبه‌ڕووی داوای یاسایی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا له‌سه‌ر سه‌رۆکی تورکیا نوسیویانه، وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی بوون به‌رامبه‌ر به‌ڕێز ئه‌ردۆغان.
تۆماس میلیا ده‌ڵێت " خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگا ئازاده‌کاندا ڕێگه‌یان ده‌درێتێ گازه‌نده دژی ڕێبه‌ره‌کانیان بکه‌ن ."