دادگایه‌کی سوید بڕیاری 5 سـاڵ زیندانی بۆ په‌نابه‌رێـکی سوری ده‌رکرد که نزیکه‌ی سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستابوو به ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌ندامێـکی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د.
دادگاکه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ستۆکهۆڵم ئه‌م بڕیاره‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی موههنـنهد ئهلدرۆبی دانی به ڕاستی ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا نا که له مانگی پـێنج یان شه‌شی ساڵی 2012 گیرابوو، کاتێـک له له‌شـکری ئازادی سوریا بووه. له ڤیدیۆکه‌دا موهه‌ننه‌د ده‌رده‌که‌وێت له‌و که‌سه ده‌دات له‌و ده‌مه‌ی ده‌سـتگیرکرابوو و ده‌ست و قاچی به‌سترابووه‌وه. پاشان ڤیدیۆکه له‌سه‌ر فه‌یسبوک بڵاوکرایه‌وه و له دادگا وه‌کو به‌ڵگه له دژی به‌کارهێنرا.
به‌ڵام موههننهدی ته‌مه‌ن 28 سـاڵ که له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2013 وه مافی په‌نابه‌ری له سوید وه‌رگرتووه، به دادگای گوت به زۆر ئه‌و کاره‌ی پـێکراوه.
جێی ئاماژه‌یه یاساکانی سوید ڕێگه به دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که له وڵاتانی دیکه تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.