ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ماوه‌ی ڕۆژێـکدا 25 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراق.
هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له نزیک حه‌سه‌که 11 هێرشی ئاسـمانی کراون و تیایاندا 10 شوێنی داعش کراونه‌ته ئامانج. له نزیک کۆبانی 6 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراون و له‌وێش 10 شوێنی داعش وێرانکراون.
هه‌روه‌ها شوێنێـکی نه‌وتی داعش له نزیک شاری دێرئه‌زور بۆردومانکراوه.
له عێراقیش 7 هێرشی ئاسمانی له نزیک شـاری موسڵ و که‌رکوک و ئه‌لئه‌سه‌د و ڕوتبه و ته‌له‌عفه‌ر کراون و له‌و ناوچانه‌ش شوێن و ماشێنی داعش کراونه‌ته ئامانج.