ڕۆژنامه‌وانی سویدی (یواکیم مێدن) ته‌مه‌ن 30 سـاڵ که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شاری قامیشلو ده‌سـتگیرکرا، به هه‌وڵی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ئازادکرا.
Joakim Medin
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر یواکیمی ڕۆژنامه‌وان به هه‌ڵه‌ی شوفێری ئۆتۆمبیله‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌بری عومه‌ری وه‌رگێڕی نزیک ده‌که‌ونه‌وه له ناوچه‌ی چوارگۆشه‌ی ئاسایشی ڕژێمی ئه‌سه‌د له شاری قامیشلۆ و له لایه‌ن خاڵێـکی پشـکنینی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌سـتگیرده‌کرێن، پاشان ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق ده‌کرێن.
یواکیم مێدن له‌گه‌ڵ مه‌سعود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئازاد له قامیشلۆ
هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ش له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌سـتگیرده‌که‌ن، له‌وانه ئه‌فسه‌رێـکی پایه به‌رزی ئاسایشی، هه‌روه‌ها هه‌رچی جاده و ڕێگاکانی حه‌سه‌که به قامیشلۆ ده‌به‌ستێـته‌وه له هێزه‌کانی ئه‌سه‌دی ده‌گرن، به‌وه‌ش چوارگۆشه‌ی ئاسایشی ڕژێم گه‌مارۆ ده‌درێت.
حکومه‌تی سوریاش ناچار یواکیم و سه‌بری عومه‌ری وه‌رگێڕی ئازادده‌کات.
له ڕاسته‌وه مه‌سعود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئازاد له قامیشلۆ، یواکیم مێدن، زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلۆ
یواکیم مێدن به زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلۆی گوتووه سه‌رسام بووم کاتێـک ئازادیان کردین، ده‌ڵێت هه‌تا فڕۆکه‌خانه که له‌وێ سواری فڕۆکه‌که کراون به‌ره‌و قامیشلۆ، ئه‌فه‌سه‌رێـکی پاڵای ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵیاندا هاتبوو.
زانا عومه‌ر وتووێژی له‌گه‌ڵدا کردووه و ئه‌م ڕاپـۆرته ده‌نگیـیه‌ی ناردووه له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ک.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی زانا عومه‌ر