فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی میسر بۆ جاری دووه‌م له شوێنه‌کانی داعشیان له لیبیا داوه و کاربه‌ده‌سـتانی میسر و گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشانه زیانی گه‌وره به‌ر داعش که‌وتووه.
له هه‌ڵمه‌تی یه‌که‌مدا، بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له شاری ده‌ڕنه کراون. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له بنکه‌ی داعش له ناوچه‌ی بومسافری ڕۆژئاوای شاره‌که دراوه که له‌وێ زۆرترین ژماره‌ی چه‌کدارانی داعشی لێـیه. هه‌روه‌ها له سێ باره‌گه‌ی دیکه‌ی داعش له شاره‌که دراوه له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌یه‌ک که له ژێر ده‌سه‌تی ئه‌و گرووپه‌دایه.
دانیشتوانی شاره‌که به میدیاکانیان گوتووه پاش هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان شه‌ڕ که‌وتووه‌ته نێوان گروپه تێرۆرسـتهکانهوه و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامه‌کانیان چه‌که‌کانیان داناوه و هه‌ڵاتوون.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی یه‌کشه‌ممه له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی 21 هاوڵاتی میسری قبتی به ده‌سـتی داعشه‌کانی لیبیا، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به توندی کوشـتنکاریـیه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به‌ڵێـنی به گه‌لی میسر دا له کات و شوێنی گونجاو‌دا میسر تۆڵه‌ی خۆی له داعش ده‌کاته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه عه‌بدوڵڵا ئهلثهنی سه‌رۆکی حکومه‌تی لیبیا ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پشـتیوانی لێده‌کات، ئه‌ویش به توندی کوشـتنکاریـیه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و ئۆباڵه‌که‌ی خسته ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه و گوتی له مێژه‌وه باسیان له مه‌ترسیـیه‌کانی داعش له لیبیا کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا شه‌ڕی ئه‌و گروپه له سوریا و عێراق ده‌کرێت و له لیبیا پشـتگوێی خراوه.
پاشان گوتی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی میسر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ له‌شکری لیبیا ئه‌نجامدراون و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئامانجه‌کانیان دێنه دی.