له‌شـکری ئۆکرانیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوو له ڕۆهه‌ڵاتی وڵات 8 سه‌رباز کوژراون و 34 سه‌بازی دیکه بریندابوون، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه هه‌ر یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئۆکرانیا و ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له شاری مینسکی پایته‌ختی بیلاڕووسیا پـێی گه‌یشتن و بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بچێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کان زۆر قورس بوون له ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی دێبالتسێڤ که شوێنێـکی گرنگه به‌و پـێـیه‌ی هێڵێـکی ئاسنی سه‌ره‌کی تیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕێبه‌رانی ئه‌و چوار وڵاته له پاش 16 کاژمێر له وتووێژی به‌رده‌وام به‌و ڕێـکه‌وتنه گه‌یشتن. جگه له ئاگربه‌سته‌که بڕیاریشه هێزه‌کان له نزیک سنووری ڕووسیاوه بکشێنه‌وه و ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئاڵوگۆڕبکرێن.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتخۆشی له ڕێبه‌رانی هه‌ر چوار وڵات کرد به‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتوون. گوتی پـێشبینی ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی بن.
فڕانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌ویش له‌م باره‌یه‌وه گوتویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و ڕێکه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ریـیه‌کی سیاسی گشـتی بگه‌ن. به‌ڵام ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا هیوایه‌کی که‌می به سه‌رگرتنی ڕێکه‌وتنه‌که هه‌یه و گوتی " هیچ گومان له‌وه‌دا نیـیه کارێـکی ئێجگار زۆر ماوه بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتیـیه‌کی به‌رده‌وام سه‌قامگیرببێت."