سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ناڕاسته‌وخۆ زانیاری ده‌درێتێ سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان له دژی داعش له سوریا.
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی BBC ی به‌ریتانیا که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، گوتی سوریا زانیاری گشتی له باره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسـمانیـیانهوه پـێده‌گات له ڕێگه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو عێراق.
پاشان ڕه‌تیکرده‌وه وڵاته‌که‌ی هیچ جۆره هاوکاریـیه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی دژی داعش له سوریا ده‌کرێن.
ئه‌سه‌د له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد به پـێشـێلکردنی سه‌روه‌ری سوریا و یاسای نێوده‌وڵه‌تی له ڕێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له ناو خاکی سوریا ئه‌نجامی ده‌دات به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له دیمه‌شقه‌وه. هه‌روه‌ها حوکمڕانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی تاوانبارکرد به سه‌رچاوه‌ی بیروباوه‌ڕی داعش و ڕێـکخراوه توندڕه‌وه‌کانی دیکه.
پاشان پـرسیاری لێـکرا ئایا خوازیاره حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـداری له هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش بکات یان نا، له وه‌ڵامدا گوتی " نه‌خێر خوازیار نین، چونکه ناتوانین بچینه نێو هاوپهیمانیـیهکهوه که پشـتگیری له تێرۆربکات."
جێی ئاماژه‌یه حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به تێرۆرست ناودێرده‌کات.