وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت دیمه‌شق ڕێگه به که‌س نادات سه‌روری سوریا پـێشـێل بکات و وڵاته‌که‌ی پـێویستی به هێزی پـیاده‌ی بیانی نیـیه بۆ شه‌ڕی دژی داعش.
موعه‌لیم ڕۆژی دووشه‌ممه له دیمه‌شق له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بیلاڕووسیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌شـکری سوریا خۆی به‌و ئه‌رکه ههڵدهسـتێـت.
پاشان هه‌رچه‌نده سه‌رزه‌نشتی کوشتنی فڕۆکه‌وانه ئوردنیـیهکهی به ده‌سـتی داعش کرد، ڕه‌خنه‌شی له ئوردن گرت و گوتی ئه‌و وڵاته به‌شێـکه له مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وانه‌کردنی تێرۆرسـتان بۆ ناو سوریا به گوته‌ی خۆی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا، گوتیشی ئوردن له‌به‌ر هۆکاری تایبه‌تی خۆی شه‌ڕی داعش ده‌کات، به‌ڵام له ئاست به‌ره‌ی نوسره بێ ده‌نگه که له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌که‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی سوریا هیچ هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی له‌گه‌ڵ ئوردندا نیـیه له شه‌ڕی دژه تێرۆرزمدا.