وڵاتانی دراوسێی یه‌مه‌ن له که‌نداو، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حوثیهکانهوه به کوده‌تا ناودێر ده‌که‌ن هاوکاتیڕژانی هه‌زاران دانیشتوانی وڵاته‌که بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حوثیهکانهوه.
ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو که له شه‌ش وڵات پێکهاتووه و له‌لایه‌ن شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌به‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت که دوو وڵاتی سوننه ئاینزان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی حوثیه‌کان که شیعه ئاینزان وه‌ها باس ده‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن په‌ره‌سه‌ندنێکه جێی قایل بوون نییه.
به‌ڵام عبدالمالک ئهلحوثی، ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوان داکۆکی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان ده‌کات و ده‌ڵێت پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی بووه و هه‌نگاوێکیشه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی یه‌مه‌ن.
ئهلحوثی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌گۆڕێت بۆ په‌رله‌مانێکی 551 ئه‌ندامی ، ئه‌م په‌رله‌مانه نوێیه‌ش ئه‌نجومه‌نێکی 5 ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که تا دوو ساڵ.
هاوکات نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ یه‌مه‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌نعا پایته‌ختی وڵاته‌که و ده‌ستی کردۆته‌وه به په‌یوه‌ندیکردن به لایه‌نه سه‌ره‌کیه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌وه وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک به‌مه‌به‌ستی ڕێگه گرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی یه‌مه‌ن.
جه‌مال بن عومه‌ر له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناکاو سه‌ردانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی کرد وه‌ک ده‌گوترێت بۆ ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به سه‌ردان له عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه.