سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه بڕیار بده‌ین ئه‌مه‌ریکا چ جۆره وڵاتێک بێت.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا پرسیاری له ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کرد ئایه ئابورییه‌کیان ده‌وێت که تیایدا ته‌نها هه‌ندێک به‌باشی بژین یاخود جۆرێک که هه‌مو که‌سێکی کاری سه‌خت بکات ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتنی تیایدا هه‌بێت.
سه‌رۆک گوتی ئه‌و به‌رنوسی بودجه‌یه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کۆنگرێسی ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیرۆکه‌یه داڕژراوه که هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا باشترین ڕه‌وشی ژیان و کوزهرانیان بۆ دابین بکرێت و بۆ هه‌مو که‌سێکیش وه‌کو یه‌ک بێت.
سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند به‌رنوسی بودجه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی بۆشایی باجی تێدا نییه و پاشهکهوتهکانیش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی باجی ئه‌وه خێزانانه به‌کار دێت که داهاتێکی مامناوه‌ندییان هه‌یه و ستائیسی ئه‌و کارداریانه بکرێت که ئابوری ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
هاوکات سه‌رۆک گوتیشی ده‌زانێت ڕه‌نگه ژماره‌یه‌ک له کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنوسه‌دا نه‌بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌یه‌کی باشتریان هه‌یه بۆ هاوکاری کردنی ئه‌و خێزانانه‌ی داهاته‌که‌یان له ئاستێکی مام ناوه‌ندیدایه ئه‌وا من کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م.