سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و یه‌کلا بـبێته‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیا کۆمه‌ڵ کوژی له دژی ئهرمینیـیهکان ئه‌نجام داوه، ئه‌وا تورکیا باجه‌که‌ی ده‌دات.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی TRT ی ده‌وڵه‌تی تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی ڕێوشوێنی پـێویست ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ربێت و مێژووناسان بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له به‌رامبه‌ر ئهرمینیـیهکان ئه‌نجامداربوو جینۆساید بووه.
پـێشتر تورکیا زۆر به توندی ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه جینۆسایدی له دژی ئهرمینیـیهکان ئه‌نجام دابێت و هه‌میشه گوتویه‌تی نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌سی ئه‌رمینی به شه‌ڕ و برسێتی گیانیان له‌ده‌سـتداوه کاتێـک له‌و شه‌ڕه جیهانیـیهدا چووبوونه پاڵ هێزه‌کانی ڕووسیا. هه‌روه‌ها تورکیا ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ش تورک کوژراون.
جێی ئاماژه‌یه له 24 ی مانگی چواری ئه‌مسـاڵ ده‌بێته 100 هه‌مین سـاڵیادی ئه‌و کوشـتنکاریـیه که مه‌زه‌نده ده‌کرێت نێوان یه‌ک ملیۆن بۆ 1.5 ملیۆن ئه‌رمینی تیایدا کوژرابن.