له‌شکری پاکستان ده‌ڵێت بۆردومانی شوێنی گومانباره‌کانی توندڕه‌وانی له ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کان له باکوری وه‌زیرستان کردووه.
سه‌رچاوه‌کانی له‌شکر ده‌ڵێن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌لانی که‌م 35 توندڕه‌و کوژراون.
له‌شکر ده‌ڵێت له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی داتا خه‌یل له نزیک سنوری ئه‌فغانستانه‌وه و وه‌ک ده‌گوترێت جه‌نگاوه‌رانی بیانیش له نێو کوژراوه‌کاندا هه‌بوون.
هێزه ئاسایشیه‌کانی پاکستان له مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ره‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم له ناوچه‌ی وه‌زیرستان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تا ئێستا نزیکه‌ی 2000 میلیشیای گومانبار کوژراون و هاوکات کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێن زیاتر له 200 سه‌ربازیش له‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌دا کوژراون.
پێشتر کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ئه‌و هه‌رێمه‌ی وه‌زیرستان له پاکستان‌دا ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها تۆڕی هه‌قانی بنکه‌یان لێ داناوه.
واشنتۆن دان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئاسایشیه‌ی پاکستان زیانی له ژێرخانی تێرۆریستان داوه به‌ڵام هێشتا ناڵێت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ناو دیوی سنوری پاکستانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن کۆتای‌یان پێهاتووه.