ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت دادگای باڵای ئێران حکومی زیندانی 5 ساڵ و بڕی 300 هه‌زار دۆلار غه‌رامه‌ی بۆ جێگری سه‌رۆک کۆماری پێشووی وڵات بڕیوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاژانسی ئێرنای ئێران هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌و تۆمه‌ته نه‌دا که له سه‌ری محه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی یاریده‌ده‌ری باڵای سه‌رۆکی پێشوی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌سه‌ر حکوم دراوه، به‌ڵام گوتی ده‌بێت حوکمه‌که‌ی له رووی یاساییه‌وه جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ؛ دادگایه‌کی ئێران سه‌ره‌تا حکومی زیندانی 15 ساڵی بۆ محه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی بڕیبووه‌وه، به‌ڵام دادگای باڵای ئێران ماوه‌ی حکومه‌که‌ی کرده 5 ساڵ و سێ مانگ.
جێگری پـێشووی سه‌رۆک کۆمار بێتاوانی خۆی له‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی راگه‌یاندووه.
به‌ڵام نه‌یارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆک پـێشووی کۆماری ئێران له مێژه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی ناوبراویان به گه‌نده‌ڵیه‌کی به‌ربڵاو تۆمه‌تبارکردووه .
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی هه‌نوکه‌ی ئێران له مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوودا راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی له زیادبوونی ئاستی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌که‌ی گرت و گوتی ئه‌گه‌ر به‌رتیل دان له ڕابردوودا به نهێنی درابێت وا ئێستا ئه‌و کاره به ئاشکرا ده‌کرێت.