گۆران ئازاد: ململانی نێوان پ‌د‌ک و په‌که‌که وای کردووه ئازادکردنی شه‌نگاڵ دووا بکه‌وێ
پاش ئه‌وه‌ی وه‌کو باس ده‌کرێت هێزه‌کانی پێشمه‌رگه شه‌نگاڵیان بۆ داعش به جێ هێشت، له‌و رۆژه‌وه و تا ئێستا که فه‌ره‌تر له پێنج مانگه شه‌نگاڵ هێشتا رزگار نه‌کراوه.
Displaced people from the minority Yazidi sect, who fled violence in the Iraqi town of Sinjar, are seen as they prepare tea for breakfast at Bajed Kadal refugee camp, southwest of Dohuk province, August 23, 2014. REUTERS/Youssef Boudlal (IRAQ - Tags: POLI
گۆران ئازاد ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به دووا که‌وتن له رزگار کردنی شه‌نگاڵدا ده‌ڵێت " شه‌نگاڵ به‌راوورد به هه‌موو ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆیی تێدا رووی داوه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی ده‌بێ ناوچه‌کانی تر سه‌رکه‌وتنی له‌شکه‌ری گه‌وره‌ی تێدا تۆمار بکرێ وه ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌ێمانان پشتیوانیه‌کی گه‌وره بن له ئازادکردنی ئه‌و ناوچانه، بۆچی ده‌بێ ئه‌م ناوچه‌یه که دوێنی ئیدعای رزگارکردنی ده‌کرا به‌ڵام به جۆرێک له جۆره‌کان ئێستا ساردبوونه‌وه هه‌یه. کاک ئازاد ده‌شڵێت خۆێ له خۆێدا ئه‌مه، ململانیه‌که په‌ێوه‌ندی به جدی نه‌بوون و رێگا نه‌دانی پارتی دیموکراتی کوردستانه به ئازادکردنی ئه‌و ناوچه، ئه‌ویش هۆکاره ئه‌ساسیه‌که‌ی بریتیه له راستیه‌تی بوون و باڵا ده‌ستبوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌و ناوچه‌یه. کاک ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م ململانیه سیاسیه‌ی نێوان پارتی دیموکراتی و کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان وای کردووه ئازادکردنی شه‌نگاڵ دووا بکه‌وێ و جدی نه‌بن له ئازادکردنی".
Your browser doesn’t support HTML5
Goran Azad