وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌کات له شه‌ڕی دژه تێرۆردا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرژیانه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به ئۆکرانیا.
سێرگێ لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ده‌زگا ئاسایشی و موخابهراتیـیهکانی ڕووسیا په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا هاوتاکانی خۆیان له فه‌ڕه‌نسا هێشتووه‌ته‌وه، که له‌و وڵاته 5 هاوڵاتی ڕووسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک چیچانی ڕۆژی سێشه‌ممه له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـکدا ده‌سـتگیرکران.
لاڤرۆڤ که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له مۆسکۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، نه‌یگوت که‌ی ئه‌و زانیاریـیه موخابهراتیـیانهیان داوه به فه‌ڕه‌نسا که له‌سه‌ر بنچینه‌یان ئه‌و که‌سانه ده‌سـتگیرکراون. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ش هاوکاری ده‌کات له شه‌ڕی دژی تێرۆرزم و تاوانه ڕێـکخراوه‌کانی لایه‌ن بانده‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
جێی ئاماژه‌یه له پاش کوشـتنکاریـیه‌که‌ی هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدو که تیادا 12 که‌س کوژران، ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا به خێرایی پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ فه‌ڕه‌نسا له‌م باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند.