داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی 2 که‌سی ژاپـۆنی ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی ژاپـۆن له ماوه‌ی 72 کاتژمێردا 200 ملیۆن دۆلاری نه‌داتێ.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت له لایه‌ن داعشه‌وه بڵاوکرایه‌وه به هاوشێوه‌ی ڤیدیۆ کوشتنکاریـیه‌کانی پـێشوو که تیایاندا بارمته‌کان به جلوبه‌رگی پـرتقاڵی له به‌رده‌م داعشێـکی ده‌مامکراو داده‌نێن و ئه‌ویش به ئینگلیزی هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات.
له سه‌ره‌تای ڤیدیۆکه داعشه‌که که چه‌قۆیه‌کی به‌ده‌سـته‌وه‌یه هێرش ده‌کاته سه‌ر ژاپـۆن له به‌رامبه‌ر ئه‌و 200 ملیۆن دۆلاره‌ی بڕیاری داوه ته‌رخانی بکات بۆ شه‌ڕی دژی داعش و پاشان ده‌ڵێت گه‌لی ژاپـۆن ماوه‌ی 72 کاژمێری هه‌یه تاوه‌کو فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی 200 ملیۆن دۆلار به داعش بدات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌م چه‌قۆیه سه‌ریان ده‌بڕم.
بارمته‌کانیش، کینجی گۆتۆ جۆگۆ ته‌مه‌ن 48 سـاڵ، ڕۆژنامهوانێـکه له سـاڵی 1996 وه کۆمپانیایه‌کی له تۆکیۆ به ناوی ئیندیپـێندنت پـرێس دامه‌زراندووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیمی دۆکۆمێنته‌ری له باره‌ی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه. بارمته‌ی دووه‌م هاروونا یووکاوا ته‌مه‌ن 43 سـاڵ کاری پاسه‌وانی بۆ کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تی ئاسایشی ژاپـۆنی ده‌کرد.
له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش، حکومه‌تی ژاپـۆن ڕایگه‌یاند له ئاستی تێرۆرستاندا مل که‌چ ناکات.
یووشیهیدی سۆگا گوته‌بێژی حکومه‌تی ژاپـۆن له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له تۆکیۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی بۆ به‌داداچوون به دوای مه‌سه‌له‌که یاسووهیدی ناکایاما وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ده‌کرێت.
شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیری که له ئێسـتادا به سه‌ردانێـک له ئۆرشه‌لیمه، به ڕۆژنامه‌وانانی گوت زۆر له‌م ڕه‌فتاره‌ی داعش توڕه‌یه، بۆیه به توندی پـێـیان ده‌ڵێت زیانیان پـێنهگهیهنن و ده‌سـتبه‌جێ ئازادیان بکه‌ن.