سه‌ربازه‌کانی له‌شکری به‌لژیک به‌شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌ی وڵاته‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی به‌لژیک وه‌ک هه‌وڵێکه بۆ توندوتۆڵ کردنی باری ئاسایشی له ده‌وروبه‌ری شوێنه‌کانی تایبه‌تن به جوله‌که‌کان و هه‌روه‌هاش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تر که شییانی هه‌یه هێرشی تێرۆرکارییان بکرێته سه‌ر.
ستیڤن ڤاندێپت، وه‌زیری به‌رگری به‌لژیک ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کان بۆ ئێستا له شاره‌کانی برۆکسل و ئانتوێرپ دانراون و له‌وانه‌شه به پێی پێویست ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان زیاد بکرێن و ناوچه‌ی زیاتریش بگرێته‌وه.
ئه‌م توندوتۆڵکردنه‌ی باری ئاسایشی له‌م دوو شاره‌ی وڵاتی به‌لژیک پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی 5 شه‌ممه دێت که دوو که‌سی تیادا کوژران وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی به‌لژیک ده‌ڵێن له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و دوو که‌سه پیلانی هێرشێکی تێرۆرکارییان هه‌بووه بۆسه‌ر پۆلیسی وڵاته‌که.
ئه‌م پیلانه شکستپێهێنراوه ترس و نیگه‌رانی له‌ناو ئه‌وروپاییه‌کاندا هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جیهادییه‌کان له خۆ ئاماده‌کردندا بن بۆ هێرشکردن هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پاریس که 17 که‌سی تیادا کوژران.