وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشی کرده سه‌ر سه‌رۆکی تورکیا و به که‌ڵه‌گای دژی سامیـیهت ناودێری کرد.
ئاڤیگدۆر لیبرمان ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ئیسرائیل له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا ئه‌م لێدوانه‌ی دا و وڵاتانی ئه‌وروپای به ترسنۆک له قه‌ڵه‌م دا و گوتی بێ ده‌نگیـیان له ئاست " که‌ڵه‌گایه‌کی وه‌کو ئه‌ردۆغانی دراوسێـیان که خۆی و عهسابهکهی دژایه‌تی سامیه‌ت ده‌که‌ن" دهمانگهڕێنـنهوه بۆ سه‌رده‌می سـاڵانی سیـیه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
گوتیشی" ده‌بێت ڕاستیـیه‌کان بڵێـین و ڕاشـکاوانه قسه بکه‌ین و ئاشکرایان بکه‌ین."
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی گرتبوو له به‌شـداریکردنی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له ڕێـپـێوانه‌که‌ی پاریس و به تێرۆرست ناودێری کردبوو.