محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت له گۆڕێـکی به کۆمه‌ڵ له نزیک گوندی کۆباشی 16 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ریه‌که‌یان گولـله به سه‌ریانه‌وه نراوه.
محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌یان دۆزیوه‌ته‌وه. گوتوشیه‌تی کوشتنکاریـیه‌که له سـاڵی ڕابردوو کراوه، له‌و کاته‌ی داعش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگیرکردبوو، به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق کۆنترۆڵیان بکه‌نه‌وه.