وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت حه‌یات بومدیه‌ن هاوسه‌ری ئه‌میدی کولیبالی، هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر فرۆشگا جووه‌که‌ی پاریس، له 8 ی مانگی یه‌که‌وه له تورکیاوه چووه‌ته ناو خاکی سوریا.
مه‌ولود چاویش ئۆغڵو ڕۆژی دووشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆلو گوتی حه‌یات بومدیه‌ن له 2 ی مانگی یه‌که‌وه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیاوه گه‌یشـتووه‌ته ئسته‌نبوڵ و له‌وێش له‌گه‌ڵ که‌سێـک چووه‌ته ئوتیلێـکی به‌شی ئاسیای شاره‌که.
چاویش ئۆغڵو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد به‌م زانیاریـیانه گه‌یشـتوون له ڕێـگه‌ی کامێراکانی چاودێری و مۆبایله‌که‌ی حه‌یاته‌وه، گوتیشی ئه‌م زانیاریـیانهیان داوه به لایه‌نه به‌رپـرسه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا به‌ر له‌وه‌ی خۆیان داوای بکه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی تورکیا گوتی حه‌یات به بلیتێـکی فڕۆکه بۆ هه‌ردوو سه‌ر له مه‌دریده‌وه بۆ ئسته‌نبوڵ هاتووه‌ته ناو تورکیا. گوتیشی بۆیه ده‌سـتگیریان نه‌کردووه چونکه هیچ زانیاریـیه‌کیان له باره‌یه‌وه پـێ نه‌دراوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌میدی کولیبالی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه پـۆلیسێـکی ژنی له باشوری پاریس کوشت و پاشان بۆ ڕۆژی هه‌ینی په‌لاماری فرۆشگایه‌کی جووه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی پاریس دا و چه‌ند که‌سێـکی به بارمته گرت و له ئاکامدا 4 که‌س کوژران و 4 که‌سی دیکه برینداربوون، هه‌روه‌ها خۆشی کوژرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ڤیدیۆیه‌کی ئه‌میدی کولیبالی بڵاوکرایه‌وه و تیایدا به‌ر له هێرشه‌کانی پشـتیوانی خۆی بۆ داعش و گه‌وره‌که‌ی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ده‌رده‌بڕێت.