کریس ئه‌لێگزانده‌ر وه‌زیری کۆچبه‌ری که‌نه‌دا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌نیازه له ماوه‌ی 3 سـاڵی داهاتوو 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری و 3 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی وه‌ربگرێت.
به‌پـێی که‌ناڵی ئه‌لحوڕه به‌ڕێز ئه‌لێگزانده‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره سوریـیه‌ی که‌نه‌دا وه‌ریانده‌گرێت 10% ی ئه‌و 100 هه‌زار ئاواره سوریه‌یه که کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران UNHCR داوای له وڵاتانی جیهان کردووه وه‌ریانبگرن.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی که‌نه‌دا بڕیاریشی داوه به به‌های 90 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی ئاواره سوری و عێراقیـیه‌کان بدات، ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ تورکیا و لوبنان و ئوردن بردووه.
جێی ئاماژه‌یه UNHCRپـیشبینی کردووه هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2015 ژماره‌ی ئاواره‌ی سوری له جیهاندا بگاته 4 ملیۆن و 250 هه‌زار که‌س. ده‌ڵێت له ئێستادا له 3 ملیۆن که‌س تێپه‌ڕی کردووه.
کۆمسیۆنه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا گوتی ئێستا سوریـیه‌کان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵی ئاواره له جیهاندا و ژماره‌یان له ئاواره ئه‌فغانیـیه‌کان تێپه‌ڕی کردووه که بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 سـاڵ بوو ئه‌وان لهسهرووهوه بوون.