کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند هێرشێـکی خۆکوژی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له باشوری به‌غدای پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری شاری سامه‌ڕای ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که کراون و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
زۆربه‌ی هێرشه‌کان له ده‌روازه‌کانی سامه‌ڕا بوون و به تانکه‌ری بۆمبڕێژکراو کراون. ده‌ڵێن له ده‌روازه‌کانی سامه‌ڕا بۆ قه‌زای دۆر و ڕێگای حوێش و فه‌لـلوجه ته‌قیونه‌ته‌وه. هاوکات به گولـله خومپاره له ناوه‌ڕاستی شاره‌که دراوه.
له ناوچه‌ی یوسفیـیه‌ی باشوری به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له خاڵێـکی پشـکنینی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێ 3 پـۆلیس و 4 که‌سی سیڤیل کوژراون و 21 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناو به‌غدا، خۆکوژێـک خۆی کله به نێو مزگه‌وتێـکی شیعه‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه له ناوچه‌ی عه‌دلی ڕۆژئاوای شاره‌که و له‌وێش 3 که‌س کوژراون و 9 که‌سی دیکه برینداربوون.