که‌سێـکی چه‌کدار له باشوری فه‌ڕه‌نسا به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه ده‌سـت ڕێژی گولـله‌ی له کۆمه‌ڵێـک پـۆلیس کردووه و له ئاکامدا پـۆلیسێـکی ژن گیانی له ده‌سـتداوه و کارمه‌ندێـکی شاره‌وانی به سه‌ختی برینداربووه.
هێرشه‌که له ناوچه‌ی مۆنغوژ له باشوری پاریس کراوه کاتێـک پـۆلیسه‌کان سه‌رقاڵی لێـکۆڵینه‌وه بوون له ڕووداوێـکی هاتوچۆ. ده‌ڵێن چه‌کداره‌که له پشـته‌وه ته‌قه‌ی له پـۆلیسه‌کان کردووه و ئه‌و پـۆلیسه ژنه پـێوه‌بووه له‌گه‌ڵ کارمه‌ندێـکی شاره‌وانی که له‌و ده‌مه شه‌قامه‌که‌ی خاوێن ده‌کرده‌وه. هێرشبه‌ره‌که پاش ته‌قه‌کردنه‌که‌ی هه‌ڵاتووه.
بێرنارد کازنێڤ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له‌م باره‌یه‌وه گوتی هێزه‌کانی پـۆلیس به دوای ئه‌م تاوانباره ده‌گه‌ڕێن. گوتیشی هێشـتا هێچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه ئاماژه بۆ بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان هێرشه‌که‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا بکات.
گه‌واهیده‌رێـک که له نزیکه‌وه ڕووداوه‌که‌ی بینیبوو به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه چه‌کداره‌که جلوبهرگێـکی ڕه‌شی پـۆشیبوو و هیچی به ده‌موچاویدا نه‌دابوو. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد چه‌که‌که‌ی پـێبووه قه‌باره‌ی گه‌وره نه‌بووه، به‌و پـێـیه‌ی به یه‌ک ده‌سـتی ته‌قه‌کانی کردووه.