وته‌بێژێكی حکومه‌تی عێراقی ئه‌مرۆ رایگهیاندو گوتی کۆمه‌ڵێک چه‌کدار سێ مه‌لای سونه ئاینزایان له نزیک شاری به‌سره‌ی باشوری وڵاتی زۆرینه شیعه ئاینزا کوشتوه‌و ده‌ڵێت پێده‌چێت هێرشه‌که هانده‌ری ئاینزایی له پشته‌وه بووبێت، رووداوه‌که وایکرد داوای ئارامبونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ره‌وشه‌که بکرێت.
" سه‌عد مه‌عان" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێڕاقی به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆسیه‌ت پرێسی له‌و باره‌یه‌وه گوت که هێرشبه‌ران له دره‌نگانێکی شه‌وی رابردودا بۆسه‌یان بۆ ئه‌و ئوتومبیله نایه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ مه‌لایه‌ی تیدابووه له ناوچه‌ی" باب ئه‌لزوبێر " ی زۆرینه سونه له نزیک شاری به‌سره و چه‌کداران ده‌سترێژی گوله‌یان له‌سه‌رنشینانی نێو ئوتومبیله‌که کردوه‌و ئه‌و سێ مه‌لایه گیانیان له ده‌ستداوه‌و به‌سه‌ختی دوو مه‌لای دیکه‌ش برینداربوون و سه‌رجه‌میان له‌نێو ئوتومبیله که‌دا بوون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شیدا که لێکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که وا ده‌ستیپێکردوه. له‌وه زیاتر ورده‌کاری مه‌سه‌له‌که‌ی نه‌درکان.
هه‌تائیستا هیچ لایه‌ن وگروپێک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌ی رانهگایاندوه و هه‌روه‌ها هێج کاردانه‌وه‌یه‌کی سونه‌کانیش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئارادانیه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه توندوتیژی ئاینزای له ساڵی 2006 بۆ 2007 له عێراق گه‌یشته لوتکه وتیدا به هه‌زاران له شیعه و سونه‌ی ئه‌و وڵاته له‌ناوچوون. شێعه‌کان زۆرینه‌ی نزیکه‌ی ئه‌و 30 ملیونه له دانیشتوانی عێراق پێکده‌هێنن.