کاربه‌ده‌سـتێـکی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 دیپـلۆماتی وڵاته‌که‌ی له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و کوه‌یت ده‌رچوون تاوه‌کو جارێـکی دیکه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌یان له‌و وڵاته‌ی که‌نداو بکه‌نه‌وه.
کاربه‌ده‌سـته‌که که بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس لێـدوانی دابوو، گوتویه‌تی یه‌ک له‌و دیپـلۆماتانه هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاره‌کانه.
کوه‌یت که ده‌یان هه‌زار که‌سانی سوری تیایدا ده‌ژین، لایه‌نگرێـکی توندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بوو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
خالید جاڕهڵڵا بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوه‌یت له‌م مانگه لێدوانی بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌ریده‌ی کوه‌یتی دابوو و گوتبووی دیـپـلۆماتانی سوری به خواستی خۆیان له مانگی سێ کوه‌یتیان جێهێشتووه و ئێسـتا به خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕاییکردنی کاری سوریـیه‌کان له کونسوڵخانهکهیاندا.
جاره‌ڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبوو ئه‌مه واتای ئه‌وه نیـیه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات باش ده‌بن. گوتوشیه‌تی دیپـلۆماتانی کوه‌یت بۆ دیمه‌شق ناگه‌ڕێنه‌وه که باڵیۆزخانه‌که‌یان له‌وێ داخرا به‌هۆی قه‌یرانی ناو ئه‌و ڵاته که له مانگی سێی سـاڵی 2011 وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
باڵیۆزخانه‌ی سوریا له کوه‌یت 9 مانگه داخراوه و ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 130 هه‌زار هاوڵاتی سوری دانیشتووی کوه‌یتی ناچارکردووه په‌نا به‌رن بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌یان له وڵاتی ئیمارات بۆ جێبه‌جێـکردنی کاره‌کانیان.