پاش ئه‌وه‌ی داعش بووه مه‌ترسیـیه‌ک نه‌ک ته‌نها بۆ سه‌ر عێراق و سوریا، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت چه‌ندین وڵاتانی جیهانیش، گه‌لێک گۆڕانکاری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی زۆرێـک له وڵاتان هاتووه.
له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیـیه وڵاتان و لایه‌نه ناکۆکه‌کان له ناوچه‌که کێشه‌کانی نێوانیان وه‌لاناوه و پـێکه‌وه کار بۆ نه‌هشتنی ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه ده‌که‌ن، ئیدی له‌سه‌ر خواستی خۆیان بێت یان له ئه‌نجامی فشاری ده‌ره‌کی بێت.
بۆ نمونه کێشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. هه‌روه‌ها ئه‌و بوجه‌ی عێراق که له سـاڵی 2014 هه‌ر نه‌توانرا یه‌کلابکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ سـاڵی 2015 به‌بێ کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندکرا.
له ناو کوردسـتانیشدا، لایه‌نه کوردیـیهکان ناکۆکی سیاسی خۆیان وه‌لاناوه و هاوکاری یان هه‌ماهه‌نگی له‌شـکری له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن له پـێناوی پاراستنی ناوچه‌کانی کوردسـتان له ده‌سـتی ئه‌م گروپه وێرانکه‌ره.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانیش وڵاتانی عه‌ره‌بی له هه‌موو کاتێـک زیاتر پشـتیوانی له حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن و له ئێسـتادا ژماره‌یه‌کیان ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی داعش.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئاریان ڕه‌ئووف، چاودێری سیاسی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له په‌یوه‌ندیـیه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان.
مه‌جید سـاڵح، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردسـتان.
Your browser doesn’t support HTML5
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن