یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه جارێکی دیکه گوندی ئه‌بو قه‌سایبیان کۆنترۆڵ کرده‌وه که 60 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلوه‌وه دوره و زیاتر له 30 چه‌کداری داعش کوژراون.
ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ده‌ڵێت داعش ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و گونده که ده‌که‌وێته باکوری ته‌ل حه‌میس و له ئاکامدا 4 شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌سـتدا و گونده‌که که‌وته ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه.
به‌ڵام شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی یه‌په‌گه هه‌ڵمه‌تێـکیان ده‌سـتپـێـکرد بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی گونده‌که، سه‌ره‌تا له شوێنه‌کانی داعش دران و 7 چه‌کداری داعش کوژران و 3 ماشێنی له‌شکری تێـکشکێنران. پاشان شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو هه‌ڵگیرسا و له ئاکامدا 12 چه‌کداری دیکه کوژران.
دواتر هێزه‌کانی یه‌په‌گه گه‌یشـتوونه‌ته ناو گونده‌که و له‌وێش 18 چه‌کداری دیکه‌ی داعش کوژراون، به‌مه‌ش کۆی کوژراوانی داعش له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌یشته 37 که‌س، له‌وانه ته‌رمی 12 یان که‌وتنه ده‌سـتی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سـتیشگیراوه به‌سه‌ر یه‌ک ماشێنی زرێـپـۆش و 19 چه‌کی کلاشینکۆڤ و 5 چه‌کی ئارپـیجی و چه‌ندان جۆره چه‌کی دیکه. سه‌رئه‌نجام گوندی ئه‌بو قه‌سایب و ته‌ل حه‌میس کۆنترۆڵ کرانه‌وه.
ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ئاژانسی فڕانس پـرێس پشـتڕاستکره‌وه و گوتی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش له‌وانه بوون که له عێراقه‌وه هاتبوون پاش ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م هێزه‌کانی پێشـمه‌رگه دووچاری شـکست بوون. گوتیشی به لایه‌نی که‌م 30 چه‌کداری داعش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژران.