له شاری هه‌ولێر و له هۆڵی سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا، ده‌زگای گشتی مین له هه‌رێمی کوردسـتان به سه‌رپه‌رشـتی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌ماهه‌نگی سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو ئه‌نجام دا له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ی مانگی دوازده.
له کۆبوونه‌وه‌که نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له کونسوڵخانه‌کان و وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیاکانی کاروباری مین و ڕێـکخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌که ئاماده‌بوون.
له ده‌سـتپـێـکی کۆبوونه‌وه‌که وتاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌زگای گشـتی مین و بابه‌تی شیکردنه‌وه‌ی ته‌کنیکی بۆمبی چێنراو و خۆپاراستن له ڕوودانی کاره‌سـاتی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له لایه‌ن چه‌کدارانی ڕێـکخراوی تێرۆرسـتی داعش و له‌و ناوچانه‌ی که شه‌ڕ له نێوان هێزی پـێشـمه‌رگه و ئه‌وان دروسـتبووه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی عومه‌ر فه‌رهادی
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له هه‌ولێر سـازده‌کرێت