هێزه‌کانی یه‌په‌گه به پاڵپشـتی پـێشـمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانیویانه به‌شێـکی دیکه‌ی شاری کۆبانی له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن.
زارا مسـتۆ به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند شه‌ڕی قورس له چوارده‌وری بازاڕی هال و ناوه‌ندی ئاسایش و شاره‌وانی بووه و له ئاکامدا هێزه کوردیـیهکان توانیویانه جاده‌یه‌ک کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه و ئهمیرێـکی داعش بکوژن.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5 هێرشی ئاسمانیـیان ئه‌نجامداوه، یه‌ک له‌وانه به پـێنج موشه‌ک له عه‌مبارێـکی چه‌کوته‌قه‌مه‌نی داعشیان داوه له گه‌ڕه‌کی کانی عه‌ره‌بان.
چه‌کدارانی داعش‌یش لای خۆیانه‌وه به خومپاره بۆردومانی ناوه‌ند و ڕۆژئاوای شاره‌که‌یان کردووه له‌گه‌ڵ ده‌روازه سنووریـیهکه. پـێشـمه‌رگه‌ش به چه‌کی قورس وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
هاوکاتی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ناو کۆبانی، هێزه‌کانی یه‌په‌گه هێرشێـکیان له گوندی چهلهبـیه ئه‌نجامداوه که 60 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانیـیه‌وه دوره و له ئاکامدا 2 ئۆتۆمبیلی داعشیان تێـکشکاندووه و ژماره‌یه‌ک چه‌کداریشیان لێـکوشتوون.
به‌ڕێز مستۆ گوتیشی هێشـتا داعش به‌رده‌وامه له هێنانی چه‌کدار و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر له ڕه‌ققه و گردی سـپی به‌ره‌و کۆبانی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زیانانه‌ی لێیکه‌وتووه. ئاماژه‌ی به‌وه کرد مه‌زه‌نده ده‌کرێت هه‌تا ئێسـتا زیاتر له هه‌زار چه‌کدارای داعش له شه‌ڕی کۆبانیدا کوژرابن و نزیکه‌ی 2 هه‌زار چه‌کداریشیان برینداربووبن. ده‌شڵێت له هیچ شوێنێـکی سوریادا داعش زیانی وه‌ها گه‌وره‌ی پـێـنهکهوتووه.
به‌شێـک له لێدوانی زارا مسـتۆ له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
لێدوانی زارا مستۆ