له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراودا له ناوچه‌کانی عامریـیه و مه‌شته‌لی به‌غدای پایته‌ختی عێراق 30 که‌س کوژران و برینداربوون.
پـۆلیسی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م له شه‌قامی مهتبهگی نزیک بازاڕی میلـلی ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی قوربانیـیانی هه‌ردوو کاره تێرۆرسـتیـیهکهش له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا چه‌ند بۆمبێـکی سه‌رشه‌قامیش له ناوچه جیاجیاکان ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌م کرده‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی برینداربوون.
شایه‌نی باسه چه‌ند ڕۆژێـکه به‌غدا له په‌لاماری تێرۆرسـتی به‌دور نیـیه و هه‌رچه‌نده له ده‌روازه‌ی ناوچه‌کان و شه‌قامه گشتیـیهکانیشهوه خاڵی پـشـکنین دانراوه، به وردیش چاودێری جموجۆڵی سه‌رشه‌قامه‌کان ده‌کرێت که‌چی ڕۆژانه چه‌ندین ناوچه ده‌کرێنه ئامانج و دوێنێش له‌سه‌ر ڕێـگای فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرایه ئامانج و هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئه‌مه‌ریکاش بۆ به‌غدا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام درا.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق