له تۆمارێکی نوێی ده‌نگیدا که له تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌یمان ده‌دات تا دوا که‌سیان شه‌ڕبکه‌ن.
شه‌ڕکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنیه‌تی دابینکردنی دارایی به‌بێ پشتبه‌ستن به کۆمه‌کی دارایی له‌ملاو له‌ولاوه.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن هێرشه‌کان بۆسه‌ر ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، هه‌م له ڕووی له‌شکری و هه‌میش له ڕووی داراییه‌وه زیان له‌و ڕێکخراوه تێرۆریستیه ده‌دات.
ده‌یڤد کۆهن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دارایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کاروباری تێرۆریزم و زانیاری دارایی ده‌ڵێت داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه که‌م بۆته‌وه و ده‌شڵێت " ئه‌و یه‌ک ملیۆن دۆلاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕۆژانه به ده‌ستی هێناوه ئێستا که‌مبۆته‌وه بۆ چه‌ند ملیۆنێک له یه‌ک هه‌فته‌دا و ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی به‌رچاوه کاتێک باس له دابینکردنی دارایی ده‌کرێت بۆ هێزێکی سی هه‌زار که‌سی یان زیاتر."
له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پرسیار ده‌کرێت بۆ تا ئێستا ڕێ‌و شوێنی گونجاو نه‌گیراونه‌ته به‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
به‌ڕێز کۆهن ده‌ڵێت پێی وایه زانیاری باش هه‌ن، به‌ڵام پێویست به زانیاری باشتر هه‌ن و ده‌شڵێت " به‌هه‌موو مانایه‌ک چاومان کوێر نییه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چۆن پاره‌ی خۆی کۆده‌کاته‌وه."
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریکادایه:
Your browser doesn’t support HTML5