چه‌کدارانی داعش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به خومپاره ناوچه‌یه‌کی سه‌رسنووری نزیک کۆبانیـیان بۆردومانکرد و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 10 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕۆژنامه‌وان مسته‌فا عه‌بدی که له‌سه‌ر سنووره‌وه چاودێری ڕه‌وشی کۆبانی ده‌کات بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئه‌و ناوچه‌ی داعش بۆردومانی کردووه ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌ل شعیری ڕۆژئاوای کۆبانی که به سه‌دان خه‌ڵـکی ئاواره‌ی کۆبانی لێـیه. گوتی ئه‌مه سێـیه‌م جاره داعش ئه‌و ناوچه‌یه بۆردومان بکات، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان شێوه بۆردومانی ئه‌و ئاوارانه‌ی کرد و له ئاکامدا 2 که‌س کوژران و 6 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها گوتی شه‌ڕ له به‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری شاره‌که به‌رده‌وامه و هێزه‌کانی یه‌په‌گه به شێنه‌یی پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو بۆمبه‌ی چه‌کدارانی داعش له شاره‌که چاندوویانه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانی پـێشمه‌رگه و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ شوێنه‌کانی داعش گوتی ئه‌مڕۆ 3 هێرشی ئاسمانی کراون که دووانیان له ناو شاره‌که‌دا بوون، پـێشـمه‌رگه‌ش بۆردومانی چه‌کدارانی داعشی کردووه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری کۆبانی.
ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا له‌سه‌ر سنوور به‌ڕێز عه‌بدی گوتی له‌وه‌تای هێزی پـێشـمه‌رگه هاتووه‌ته کۆبانی ڕێـگه له ڕه‌وانه‌کردنی برینداران بۆ نه‌خۆشـخانه‌کانی تورکیا ناگرن. پـێشـتر زۆر جار گرفتیان له به‌رده‌م ڕه‌وانه‌کردنی برینداران دروسـتدهکرد و ئه‌مه‌ش چه‌ند جارێـک بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی برینداره‌کان. به‌ڵام ده‌شڵێت هێشـتا ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵـکی سیڤیل بۆ کۆبانی بگه‌ڕێنه‌وه.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات هێزه‌کانی له‌شـکری تورکیا بۆ نزیکه‌ی 300 مه‌تر له‌سه‌ر سنوور گه‌ڕاونه‌ته دواوه، ده‌ڵێت پـێده‌چێت بۆ پاراستنی خۆیان بێت له گولـله خومپاره‌کانی داعش.