کۆمه‌ڵی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدسی توندڕه‌وی میسر موبایه‌عه‌ی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری داعشی کرد و ده‌ڵێت ئیدی به خه‌لیفه‌ی خۆی داده‌نێت.
ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس له تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگیدا ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی ده‌بێته به‌شێـک له داعش و له خۆشی و نه‌خۆشیدا گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی به‌غدادی ده‌بێت. پاشان هانی میسریـیهکانی دا له دژی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه و کار بۆ ڕووخاندنی بکه‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ هانی عه‌بدول له‌تیف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئه‌مه هیچ له‌و کۆمه‌ڵه‌یه ناگۆڕێت، چونکه بۆخۆیان هه‌ر تێرۆرستن. گوتیشی ئه‌م گرووپانه هه‌موویان وه‌کو یه‌کن و ته‌نها ناوی جیاوازیان هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس له پشـت چه‌ندان هێرشی کوشنده بوون له میسر و به‌هۆیانه‌وه سه‌دان که‌س له هێزه‌کانی حکومه‌ت و خه‌ڵکی سیڤیلی ئه‌و وڵاته کوژراون.