خۆکوژێـک که جله‌وبه‌رگی خوێندکاری پـۆشیبوو خۆی له نێو خوێندکارانی ئاماده‌یییه‌ک له شاری پـۆتیسکومی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجیریا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 48 خوێندکار کوژران و 79 خوێندکاری دیکه برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و کاته‌دا بوو که نزیکه‌ی 2 هه‌زار خوێندکار ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ گوێگرتن له وتاری هه‌فتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یان له هۆڵی خوێندنگه‌که‌یان گردبووبوونه‌وه. ده‌ڵێن قوربانیـیه‌کان زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 20 سـاڵه.
سه‌ربازان پاش ڕووداوه‌که گه‌یشـتنه خوێندنگه‌که، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵـکی توڕه‌وه به‌رده‌باران کران و ئۆباڵی هێرشه‌که‌یان خسته ئه‌ستۆیان، به‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه ڕێـکخراوی بوکوحه‌رام که گومان ده‌کرێت له پشـت هێرشه‌که‌وه بێت له کوشـتنکاریـیه‌کانی ڕابگرن.
بوکوحه‌رام که ڕێـکخراوێـکی توندڕه‌وی ئیسلامیـیه ماوه‌ی پـێـنج سـاڵه هێرشی کوشنده له نیجیریا ئه‌نجام ده‌دات و هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌سی دیکه.
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له هه‌مان شار خۆکوژێـکی دیکه که گومان ده‌کرێت ئه‌ویش له ڕێـکخراوی بوکوحه‌رام بووبێت، خۆی به کۆمه‌ڵێـک موسڵمانی میانه‌ڕه‌ودا ته‌قانده‌وه و 30 که‌س کوژران.